لە بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان
لە شاری ساۆپاولۆی بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
لە شاری ساۆپاولۆی بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
لە شاری ساۆپاولۆی بەرازیل چالاکیی وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکە، کە لە زانکۆی هەرێمی کامپیناس بەڕێوە چوو، تەوەری "دەنگی شۆڕشی کورد: کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، بزووتنەوەکانی ژنان و ژنولۆژی" وتووێژی لەسەر کرا. لە وتووێژەکاندا زیاتر لە ٥٠ کەس بە پێشەنگایەتی٣٠ خوێندکار بەشداریان کرد. بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژیان لەسەر کرا. دەست نیشانکرا کە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان نایاسایی و نامرۆڤانەیە.
لە وتووێژەکەدا زۆربەی خوێندکاران پرسیاریان لەوبارەیەوە دەکرد کە بیرۆکەکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لە بەرازیل چۆن جێبەجێ دەکرێن. هەروەها باسی کۆمەڵگەی کویمبۆلۆس، هەرێمە ناوخۆییەکان لە بەرخۆدان و داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە کرا.