لە بەرازیل لەدژی چەتەکان ئۆپەراسیۆن ئەنجامدرا: بە دەیان کەس کوژران

راگەیەنرا لە بەرازیل لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنیەکان لەدژی بازرگانەکانی مادەی هوشبەر زیاتر لە ٢٥ کەس کوژراون.

لە گەڕەکی جاکاریزینهۆی شاری ری دی جانیرۆ لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەر ئۆپەراسیۆنێکی فراوان ئەنجامدراوە. لە ئۆپەراسیۆنی یەکە تایبەتەکانی ئەو وڵاتەدا، شەڕ روویدا  و بە دەیان کەس کوژران.

بەپێی راگەیەنراوی فەرمی، ئۆپەراسیۆن لەدژی ئەو چەتانە ئەنجامدراوە کە هەول دەدەن منداڵانی بچوک بۆ ناو ریزەکانیان بەشداریپێبکەن و لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا پۆلیسێک و لانیکەم ٢٤ چەتە کوژراون. هەروەها ژمارەیەک کەسێک بریندار بوون کە هەندێکیان خەڵکی مەدەنین.

بەپێی راگەیەنراوێکی پلاتفۆرمی فۆگپ کروزادۆ، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی لەدژی بازرگانەکانی مادەی هوشبەر لەو وڵاتەدا دادەنرێت.

ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتێکدابوو کە دادگای باڵای بەڕازیک قەدەغەی کردبوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، پۆلیس هێرش بکاتە سەر گەڕەکە هەژارنشینەکانی ئەو وڵاتەد.

ف.ق