لە برۆکسل بە هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە فەلەستین ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بە هەزاران کەس بە خواستی ئاگربەستی هەمیشەیی کەرتی غەززە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.

دوێنێ یەکشەممە لە وێستگەی نۆرد لە کاتژمێر ١٤:٠٠ ڕێپێوانەکە ئەنجامدرا. جەماوەری گەل بە بەرزکردنەوەی پانکارت دوای دوو کاتژمێر ڕێپێوان بە شەقامەکاندا گەیشتنە وێستگەی برۆکسل-میدی.

لە کاتی ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشم پاراستنی فەلەستین گوترانەوە و ئاڵانی فەلەستین بەرزکرایەوە. خۆپیشاندەران دوایان کرد ئاگربەستی هەمیشەیی لە کەرتی غەززەدا ببەسترێ و کۆتایی بە تاوانی دژ بە فەلەستینییەکان بهێندرێت.

لەگەڵ بەردەوامی ڕێپێوانەکەدا بە پێشەنگایەتی کۆمیتەی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا کاروانێک لە کوردان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. گەنجانی کورد بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەپەگە و ڕێبەر ئاپۆ پەیامی تێکۆشانی هاوبەشییان بۆ فەلسەتینییەکان دەربڕی.