لە بەریتانیا وێرای ئاستەنگی پۆلیس، یادی پەکەکە پیرۆز کرا
لەیادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەوڵاتی بەریتانیا گەلی کورد بە جۆشەوە یادەکەیان پیرۆز کرد.
لەیادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەوڵاتی بەریتانیا گەلی کورد بە جۆشەوە یادەکەیان پیرۆز کرد.
لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی جفاکی ئازاد لە بەریتانیا ، رۆژی یەکشەمە ۲٦/۱۱/۲٠۲۳ لە هەریەک لە سکۆتلاند _شاری گلاسگۆ هەروەها لەندەن پایتەختی بەریتانیا ، و شاری لیڤەرپوول یادی ساڵوەگەری دامەزراندنی ،پارتی کرێکارانی کوردستان پیرۆز و یاد کرایەوە .
لە شاری گڵاسگۆ بە سیمینار لە سەر زەروریەتی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەستپێکی دروست بونیەوە تاکو رۆژی ئەمرۆ وەک زەروریەتێک بۆ بەشداربوان بە سینە فزیۆن و گفتوکۆ یادەکە بەرێوە چوو.
لە شاری لیڤەرپولیش بە مۆزیک و گۆرانی بە داخوانی جیاواز بە بەشداری "کۆدار ، پژاک ، هاوسەرۆکان و ئەندامانی کۆنگرەی جڤاکی ئازاد ، هەروەها بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی کوردی لە لیڤەر پول یادە کە پیرۆز کرا ، دواتریش خواردنی کوردەواری بەسەر ئامادەبواندا دابەش کرا.
لەندەن پایتەختی شانشینی بەریتانیا ، ئاهەنگێگ لە ناو کۆمەڵەی کوردی رێکخرا بە بەشداری سەدان کەس و خەڵکی ئازادی خواز و دیموکراتی خواز بۆ یادی دامەزراندنی پەکەکە بەجۆشە وە بەشداربوون ، بەڵام بە سەدان پۆلیس هەڵیان کوتایەسەر کۆمەڵی کوردی و هەوڵی ڕێگری ئاهەنگەکەیاندا بەیانووی ئاڵای پارتی کرێکارانی کوردستان .
وێرای پوۆلیس بەزەبری هێز و دار لە بەشداربوانی ئاهەنگی جەژنی ژیانەوە ، بەڵام ئامەدبوان بەگەنج و پیرو منداڵ روبەروی پۆلیسەکان بونەوە تاکو پۆلیسەکانیان لە سەنتەری کۆمەلەی کوردی لەندەن دور خستەوە .
دواتر ئامادەبوان بەجۆش و خرۆشەوە بەدەهۆڵ و زورناوە بە دروشمی شەهید نامرن ،شەهیدان روناکی رێگامانن ، بژی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە پەکەکەین پەکەکە گەلە گەلیش لێرەیە ، ژن ژیان ئازادی ، تا کاتژمێر ۱٠ی شەو بە کاتی بەریتانیا بەردەوام بوو.