لە بۆسنی بە سەدان پەنابەر لە ناوسەرمای زستاندا ژیان دەکەن

لە بۆسنی دوای ئەوەی کە کەمپی پەنابەران لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم بە هۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا، بە سەدان پەنابەر لەم وەرزە ساردەی ساڵدا بە بێ چادرلە ناو سەرمادا ژیان بەسەردەبەن.

لە کەمپی لێپای لە سەرسنووری بۆسنی لە کۆتایی مانگی کانوونی ڕابردوو ئاگرێک کەوتەوە. دوای ئەو ئاگرە بە سەدان پەنابەر کە هەوڵ دەدەن دەربازی ناو یەکێتی ئەورووپا ببن بە بێ چادر ژیانی خۆیان لە نێو سەرما و بەستەڵەکی زستاندا ژیان بە سەردەبەن.

چاوەڕوان دەکرا کە سوپای بۆسنی بۆ پەنابەران چادردابین بکات، بەڵام شیمانە دەکرێت کە تا مانگی نیسان چادر دابین نەکرێت بۆ پەنابەران.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵنێری فەرانسا ئەو پەنابەرانەی کە لە بۆسنی جێگیر بوون و بەتەمای دەربازبوونن بۆ ناوخاکی یەکێتی ئەورووپا  لە ناو سەرما وبەستەلەکدا ژیانێکی سەخت بەرێ دەکەن.

کەمپەکە زۆربەیان هاووڵاتیانی ئەفغانستان و پاکستانن و لە ٢٣ کانوون دوای گەڕانەوەی ڕێکخراوەی کۆچبەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٢٣ی کانوون ئاگری تێبەربوو.

یەکێک لە پەنابەران بەناوی ئەسەد عەلی بە ئاژانسی هەواڵی فرانسەی وت، " ئاونییە، کارەبا نییە، ئێمە ناتوانین خۆمان بشوێین. تەنیا بەفر و سەرمایە. هیچ دەواو دەرمانێک دەست ناکەوێت. تەنیا بڕێکی کەم مادەی خۆراکی هەیە."

ک-ش