لە بوومەلەرزەکەی کرواتیادا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە بوومەلەرزەکەی کرواتیادا کە بە پلەی ٦.٤ ڕوویدا، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە کەسێکیان منداڵە.
لە بوومەلەرزەکەی کرواتیادا کە بە پلەی ٦.٤ ڕوویدا، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە کەسێکیان منداڵە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی هەریمی سیساکدا کە ٥٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی کرواتیاوە دوورە، ٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە کەسێکیان منداڵە. هەروەها باسی ئەوەش دەکرێت کە بە دەیان کەس برینداربوون.
ئینیستیتوی جیوفیزیکی ئەمریکا رایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە هەرێمی سیساک بووە کە ٥٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی زاگرەبی پایتەختەوە دوورە.
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە هاوڵاتیان تا بەرەبەیان لە دەرەوە بوون و هێڵەکانی کارەباش پچڕاون.
ف.ق