لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کرا

لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا.

لە شارەکانی بۆچۆم، میونشن، فرایبۆرگ، ساربروکن، کۆپنهاگن و هانۆڤری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەل و ئەنجومەنی ژنان، بە چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکەدا ئاڵای پەیەدە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە. چالاکوانان دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "شەهیدان نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.

لە چالاکییەدا یادی ئەو ٨ هاووڵاتییە کرایەوە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید کران.

چالاکییەکە بە دروشمی "بکوژ ئەردۆغان"، "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.

فرایبۆرگ:

بۆچۆم و میونشن: