لە چەندین شاری ئەوروپا گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە دژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا
لە چەندین شاری ئەورووپا، گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە ئامێری پەخشی پرۆجەکسیۆن چالاکیان ئەنجامدا.
لە چەندین شاری ئەورووپا، گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ بە ئامێری پەخشی پرۆجەکسیۆن چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و گەنجانی ئەنتەرناسیونالیست لە چالاکییەکانیان دژ بە سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی بەردەوامن.
لەو چوارچێوەیەدا، گەنجان لە ناوەندی شاری کاسێڵی ئەڵمنیا چالاکییان ئەنجام دا و بە ئامێری پەخشی پرۆجەکسیۆن لە سەر دیواری چەندین باڵەخانەی وێنە و دیمەنی رێبەرعەبدوڵا ئۆجالانیان بەرجەستە کرد.
لە شاری مارسیلیای فەرەنساش، گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیونالیست لە بەردەم نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا کۆبوونەوە و بڵاڤۆکیان بەسەر ڕێبواراندا دابەش کرد.
پاش بە ئامێری پەخشی پرۆجەکسیۆن لە سەر دیواری چەندین باڵەخانەیەکی بەرامبەر بە نوێنەرایەتییەکە، وێنە و دیمەنی ڕێبەر ئاپۆیان بەرجەستە کرد.
لە هەردوو چالاکییەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر گۆشەگیری سەختی ئیمرالی و پێشێلکردنی مافەکانی ڕێبەر ئۆجالان و داوای هەرچی زووە ئازادکردنی جەستەیی کرا و پەیوەست بەوەش داوا لە یەکێتی ئەورووپا و دەوڵەتانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا کرا خاوەن هەڵوێست بن.
هـ.هـ