لە چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کانێکی خەڵوزدا ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا
لە کانە خەڵوزێک بە ناوی شانجیاشو لە باشووری رۆژئاوای چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کانە خەڵوزێک بە ناوی شانجیاشو لە باشووری رۆژئاوای چین بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە لانیکەم ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
راگەیەندرا کە ئاگرەکە رۆژی یەکشەممە لە کانەکە بەربووە و کاربەدەستانیش کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکە و گیانلەدەستانی لانیکەم ١٦ کەسیان راگەیاندنووە.
لە راگەیەندراوی فەرمی لە بارەی ئاگرەکەوە هاتووە کە سەرەتا ئاگرەکە لە ئامێری گوێزەرەوەی ناو کانەکە بەربووە و دواتر تەشەنەی سەندووە.
هەرچەندە لە ساڵانی رابردوودا هەلومەرجی سەلامەتی شوێنی کار لە کانەبەردەکانی چین باشتر کراوە، بەڵام هێشتاش لە هۆی چاودێری لاواز و رەچاونەکردنی رێکارەکانی سەلامەتی، رووداوی ئاگرکەوتنەوە و رووداوی جیاجیا لە کانەکانی ئەو وڵاتە روودەدەن.
لە مانگی شوباتیشدا لە باکووری چین، لە ئەنجامی رووخانی کانێکی خەڵوزدا ٥٣ کەس ژیانیان لەدەستدابوو. بە دەیان مرۆڤ و ئۆتۆمبێل لە ژێر خاکدا مابوونەوە. لایەنە فەرمییەکان بۆ ماوەی چەند مانگ ژمارەی راستەقینە قوربانیانی ئەو رووداوەیان شاردەوە و دواجار مانگی حوزەیران ئامارەکەیان ئاشکرا کرد.
هـ . ب