لە دانیمارک و ئەڵمانیا بە گۆمانی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی ١٣ کەس دەستگیرکران

لە دانیمارک و ئەڵمانیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لانیکەم ١٣ کەس دەستگیرکران کە گۆمانی ئامادەکاری هێرشیان لێدەکرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی هەواڵگری پۆلیسی دانیمارک (پی ئی تی) و بەرپرسانی ئەڵمانیا، لەدژی ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەنتەرنێت مادەی کیمیاییان کڕیوە، دەست بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کراوە.

بەپێی راگەیەنراوی (پی ئی تی)، لە کۆپنهاگنی پایتەختی ئەڵمانیا، لە ئۆپەراسیۆنی کۆتایی هەفتەدا، ١٣ کەس دەستگیرکران. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە ٧ کەس لەو کەسانە بە تۆمەتی (پلانداڕشتن بۆ هێرشی تیرۆریستی و بەشداریکردن لە چالاکی تیرۆریستی) بەندکراون.

باسی ئەوەش دەکرێت، ئەو ٧ کەسە رۆژانی شەمە و یەکشەمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکراون کە هەوڵیانداوە، بە شێوەیەکی ئۆنلاین لەسەر ئەنتەرنێت، مادەی تەقەمەنی و چەک بکڕن. دوێنێ تۆمەتباران لە هۆڵباک، رەوانەی دادگاکران.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەڵمانیاش، ٢ کەس لە دانیمارک، کەسێک لە ویلایەتی هیسینی ئەڵمانیا، بە گشتی ٣ برا دەستگیرکراون. داواکاری سایشین – ئانهاڵت رایگەیاند، ئەو کەسانە، خەڵکی سوریان و بە گۆمانی (چالاکی توندوتیژی قوڕس و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی دەوڵەت' دەستگیرکراون.

لە شاری دیسائۆ، لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەک ناونیشاندا، ١٠ کیلۆ باروتی ڕەش و لە دانیمارکیش، مادەیی کیمیایی دەستیان بەسەرداگیراوە.

رۆژنامەی دیر شپیگڵ، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، لە مالێکی کەسێکدا دەست بەسەر ئاڵایەکی داعشدا گیراوە.

تا ئێستا باسی ئەوەنەکراوە، دەستگیرکراوەکان، پلانیان بۆ هێرشکردنە سەر چ شوێنێک داناوە. بەپێی لێدوانی نیک هایککروپ، تیرۆر هەڕەشە لە وڵاتەکەیان دەکات.

ف.ق