لە دەریای ناوەڕاست ١٥٧ پەنابەر رزگارکران

سی ووچ لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ١٤٧ پەنابەر کە هەوڵیانداوە بە یەختێکی پلاستیکی بەرەو ئەوروپا بچن، لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکراون. لەناو رزگارکراوەکاندا منداڵی ١٥ ساڵەش هەیە.

رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئەڵمانی (سی ووچ) رایگەیاند، پەنابەر کە هەوڵیانداوە بە یەختێکی پلاستیکی بەرەو ئەوروپا بچن، لە دەریای ناوەڕاستدا رزگارکراون.

ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن لە کەناراوەکانی لیبیا ئەنجامدراوە.

رێکخراوەکە، ئاشکرای کرد، سەرلەبەیانی شەممە ١٠٢ پەنابەر و شەوی ڕابردووش ٤٥ پەنابەر رزگارکراون کە منداڵی ١٥ ساڵەشیان تێدایە.

سی ووچ کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە هەوڵی رزگارکردنی پەنابەران دەدات، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار پەنابەری رزگارکردووە.

رێکخراوەی (سۆس)یش لە مانگی شوباتەوە لە رێگای کەشتی – ئەمبولانسێکەوە زیاتر لە ٤٠٠ کەسی رزگار کردووە.

رێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە دەریای سپی زیاتر لە ١٢٠٠ کەس کە هەوڵیانداوە بچنە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق