لە فەڕەنسا ١٦٠ هەزار کەس کارتی ڤاکسینیان شەرمەزار کرد

لە هەموو فەڕەنسا لەدژی کارتی ڤاکسین لە ١٦٠ ناوەند چالاکی ئەنجامدران و ١٦٠ هەزار کەس بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد.

بەپێی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا رۆژی شەممە لە ١٦٨ شار چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ ١٦١ هەزار کەس بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد کە بە دروشمی 'بۆ ئازادی' و 'لەدژی دیکتاتۆری تەندروستی' ئەنجامدراون. ١٧ی تەمموزیش لە ئاستی وڵاتدا ١١٤ هەزار کەس دەستیان بە چالاکی کرد.

چالاکیە گەورەکان لە پاریس، مارسیلیا، مونتپیلیەر ئەنجامدران. ١١ هەزار کەس بەشداریان لە رێپێوانەکەی پاریسدا کرد. ١٧ی تەمموز ١٨ هەزار کەس لە پاریس کۆبونەوە.

کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بووەتە هۆی ناڕەزایی. هەندێک کەس پێیان وایە ئازادیەکانی سنوردار کردووە. هەندێک کەسیش بە گۆمانەوە سەیری ڤاکسینەکە دەکەن و بڕوایان بە تیئۆری پیلانگێڕی هەیە.

ف.ق