لە فەرەنسا مەراسیمی یادکردنەوەی فەرماندەی ئۆرهان بینگۆل بەڕێوەچوو

لە مەراسیمی یادکردنەوەدا کە مانت لاژولی بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان کۆبوونەوە، لە مەراسیمەکەدا راگەیەندرا کە ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە ئۆرهان بینگۆل نیشانی دا کە دەبێت بەرامبەر دوژمن و خیانەت چ هەڵوێستێک بگیرێتەبەر.

ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە ئۆرهان بینگۆل (عەلی دینچەر) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو. بۆ یادکردنەوەی شەهید ئۆرهان بینگۆل لە شاری مانت لاژولی فەرەنسا مەراسیمێک سازکرا.

مەراسیمەکە لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد سازکرا. بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان، خولەکێک بە بێدەنگی وەستان و دواتر بەڵگەفیلمێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید ئۆرهان بینگۆل نمایش کرا. پاشان لەسەر ناوی ناوەندی کولتوریی دیموکراتیکی کورد وتەیەک پێشکەش کرا.

لە وتارەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە فەرماندە شەهید ئۆرهان خاوەن ئەزمونی تێکۆشانی ٣٣ ساڵە بوو هەروەها راگەیەندرا، "راستینەی جەنگاوەری ئاپۆیی کە بەختکردنی هەموو ساتێکی خۆی لە پێناو ئازادیدایە، وێنا کرد. نیشانی دا کە هەڵوێست بەرامبەر بە دوژمن و خیانەت دەبێت بە چ شێوەیەک بێت".

ئەوەش خرایەڕوو کە ئەرکی وڵاتپارێزانی کوردستان بریتیە لەوەی گۆشەگیری و هێرشەکانی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکبسکێنن و ئازادی کوردستان مسۆگەر بکەن و باس لەوەشکرا، "تەنیا بەم جۆرە دەتوانین خاوەنداری لە شەهیدان بکەین".

مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.