لە فەرەنسا سەدان هەزار کەس دژی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕژانە سەر شەقامەکان

سەدان هەزار کەس لەگەڵ هاوپەیمانی چەپ کە لە کۆتایی مانگی حوزەیران لە فەرەنسا دامەزرا، لە دژی هەڕەشەی ڕاستڕەوی توندڕەوەکان ڕژانە سەر شەقامەکان.

سەدان هەزار کەس ڕۆژی شەممە لە پاریس، مارسیلیا، ستراسبۆرگ، بایۆن، نانت، ڤالێنسین و دەیان شاری دیکە لە دژی هەڕەشەی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ڕژانە سەر شەقامەکان. بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی سی جی تی، لانیکەم ٦٤٠ هەزار کەس بەشدارییان لە ١٨٢ خۆپیشاندان کردووە لە سەرتاسەری وڵاتدا.

بەرفراوانترین ناڕەزایەتی بە بەشداری ٢٥٠هەزار کەس لە پاریس بەڕێوەچوو.

ناڕەزایەتییەکان پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کە بڕیارە لە ٣٠ی حوزەیران و ٧ی تەمموز بەڕێوە بچێت لە لایەن سەندیکا، کۆمەڵە و لایەنە چەپەکانەوە ڕێکخرابوو.

بەرەیەکی جەماوەری لەدژی هەڕەشەی پارتی ڕاستڕەو و توندڕەوی Rassemblement Nationalپێکهێنراوە کە زیاتر لە ٣٠  لە سەدی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپای بەدەستهێناوە.

گەل هەوڵ دەدەن ئەو شەپۆلەی ڕابگرن کە بۆ یەکەمجار لە دوای دامەزراندنی کۆماری پێنجەمەوە ڕاستڕەوە توندەکان لە دەسەڵات نزیک دەکاتەوە.

لە کاتێکدا زۆربەی خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە بوون، پێکدادانی زۆر ڕوویدا و بووە هۆی دەستگیر کردنی چەندین کەس.

جێی ئاماژەیە بەتایبەت گەنجان بەشدارییەکی بەرچاویان نیشان دا. یەکێتی خوێندکاران، FAGE، UNF، بزووتنەوەی گەنجانی کۆمۆنیست و گەنجانی ئیکۆلۆژیست یەکێتی خۆیان نیشاندا.