بە دیمەن

لە گراز سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا

لە شاری گرازی نەمسا لە کەسێتی هونەرمەندی شانۆگەری کورد باوکی تەیاردا ٢١ی شەهید بەرخۆدانەکانی تشرین یاد کرانەوە و سڵاو لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا کرا.

بە چالاکییەک هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوا لە شاری گرازی نەمسا شەرمەزار کرا.

کوردستانیانی شارەکە لە گۆڕەپانی هاوپ پلاس لێکترگردبوونەوە و درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆی"یان بەرزکردەوە. لە چالاکییەکەدا ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بەرزکرانەوە، بڵاوکراوەی زنیاری بە زمانی ئەڵمانی بلاوکرایەوە.

کوردستانیان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا لە کەسێتی شەهید باوکی تەیاردا سڵاوییان لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد لە بەنداوی تشرین.

چالاکوانان لە کەسێتی هونەرمەندی شانۆگەری کورد باوکی تەیاردا ٢١ی شەهید بەرخۆدانەکانی تشرین یاد کرانەوە و سڵاو لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا کرا کە بەڕوحی کۆبانێ لە بەرخۆداندان  و گوترا: "ئازادی ڕۆژئاوا سەرچاوەیە بۆ ئازادی هەموو گەلان. بۆیە پێویستە مرۆڤایەتی خاوەنداری لێ بکات."