لە هانۆڤەر بە چالاکییەک ساڵیادی کۆبانێ پیرۆز کرا

لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگاری کۆبانێ ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا ئەنجامدرا و لە شەقامەکانی هانۆڤەردا بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی یەپەگە و هەپەژە، کوردان و دۆستانیان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا سڵاو لە بەردخۆدانەکانی بەنداوی تشرین کرا.

چالاکییەکە دوای ئەوەی گۆڕدرا بۆ گربوونەوە، پەیامی پشتیوانیاکردنیان لە بەرخۆدانەکانی ڕۆژئاوا دەربڕی.

چالاکییەکە بە ووتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.