لە هانۆڤەر یادی شەهیدانی تشرین بەرزڕاگیرا
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا یادی باوکی تەیار و شەهیدانی تشرین کرایەوە.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا یادی باوکی تەیار و شەهیدانی تشرین کرایەوە.
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا مەراسیمێکی جەماوەری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی تشرین و باوکی تەیار کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون، ڕێکخرا.
لە مەراسیمەکەدا کەسوکار و دۆستانی باوک و تەیار و شەهیدانی دیکەی بەرخۆدانی تشرین ئامادە بوون. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد.
لە مەراسیمەکەدا خۆشناو عەتا هاوسەرۆکی کۆماو، ئەندامانی پەیەدە، تەڤ-چاند، یەکێتی ئێزدییان و خزمانی ئەو شۆڕشگێڕانەی لە تشرین شەهید بوون قسەیانکرد و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی شەهیدان دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەوەی تا ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و درووستکردنی ستاتۆ کوردی بەردەوام دەبن لە کار و خەبات.
لە مەراسیمەکەدا سینەڤیزیۆنێک دەربارەی تێکۆشانی باوکی تەیار و شەهیدانی دیکەی تشرین نیشاندرا.
مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمەکانی" بژی سەرۆک ئاپۆ"، "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتای هات.