لە هەلبژاردنی سویسرا ڕاستڕەوەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا

براوەی گەورەی هەڵبژاردنە گشتییەکەی سویسرا، پارتی پۆپۆلیست بوو. لە لایەکی ترەوە ئیکۆلۆژیستەکان وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا دەنگیان کەمی کرد.

پارتی گەلی سویسرا لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی تیشرینی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

پارتی گەلی سویسرا پاراستنی ئەوروپا و تێکۆشان لە دژی کۆچبەرانی خستە ناوەندی کەمپینەکەیەوە. ئەم پارتییە کۆچبەران وەک سەرچاوەی تاوان دەبینێت.

هەڵبژاردنی فیدراڵی بۆ نوێکردنەوەی سەرجەم نوێنەران و سیناتۆرەکانی پەرلەمانی سویسرا بەڕێوەچوو.

لە هەلومەرجی قەیرانی کۆچبەڕی و ئالۆزییە ناونەتەوەییەکان، پارتی گەلانی سویسرا بە بەدەست هێنانی 29%ی دەنگەکان بوو بە براوەی سەرەکی و سۆسیالیستەکان  17%ی دەنگەکانیان بەدەست هێنا.

لەم هەڵبژاردنانەدا پارتی ژینگەپارێز دۆڕان. هەریەکەیان لەسەدا ١٠ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. ڕۆژی 13ی کانونی یەکەم، سەرجەم پەرلەمانتارانی سویسرا ئەندامانی حکومەت هەڵدەبژێردرێن. ڕاستڕەوە توندڕەوەکان هەموو چانسێکیان هەیە بۆ بردنەوەی وەزارەتە سەرەکییەکان.

لایەنێکی گرنگی هەڵبژاردنی سویسرا بۆ کورد، هەڵبژاردنی دۆستانی کورد بوو. لە پارتی سۆسیالیستەوە، لۆڕێنس فێلمان ڕێیل، فرانزیسکا ڕۆت، کلاۆدیا فریدل و نیکۆلاس والدەر سەرلە نوێ هەڵبژێردرانەوە.