لە هۆلەندا ٣٢٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکران

لە هۆڵەندا خۆپیشاندانەکان لەدژی قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوامە و ٣٢٠ کەس دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی رێکارەکانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، کۆتایی ئەم هەفتەیە تا ٩ی شوبات قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە.

بڕیارەکە لە ئامستردامی پایتەخت شارەکانی رۆتەردام، گەلەین، دەن هاگ و دەن بوسچ شەرمەزارکرا.

لە رۆتەردام جامی مارکێت و فروشگاکان شکێنران و کەلوپەلەکانیان تاڵانکران. لە ئامستردام و روتردام لەنێوان پۆلیس و چالاکوانان شەڕ دروست بوو.

کەناڵی جەماوەری نۆس رایگەیاند، بە تەنها رۆژی دووشەمە ٧٠ کەس دەستگیرکراون.

پۆلیسی شاری گیلینیش توێتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەنێوان پۆلیس و گەنجاندا شەڕ دروست بووە.

مارک روتەر سەرۆک وەزیری هۆڵەندا رایگەیاند، ئەم خۆپیشاندانانە خراپترین رووداوی ٤٠ ساڵی رابردوون  و پەیوەندی خۆپیشاندانەکان بە ئازادیەوە نییە.

بەپێی زانیاریەکان بە گشتی لە هەموو هۆڵەندا نزیکەی ٣٢٠ کەس دەستگیرکران.

ف.ق