لە هەلسنکی شەوی هونەری بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین
کوردانی دانیشتووی هەلسنکی بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق شەوێکی هونەرییان بەڕێوە برد.
کوردانی دانیشتووی هەلسنکی بۆ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق شەوێکی هونەرییان بەڕێوە برد.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە شاری هەلسنکی پایتەختی فینلاند بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق شەوێکی هونەریی ئەنجامدا. شاعیران سۆران زەکی و ئەردیلان عەبدۆ بەشداریان لە بەرنامەکەدا کرد. هونەرمەندان بە شیعرەکانیان سڵاویان لە بەرخۆدانی گەل کرد و هەستی خۆیان نیشاندا.
لە شەوە هونەرییەکەدا چەندین بەرهەم بۆ یادی شەهیدانی بەرخۆدان پێشکەش کران. هەروەها بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە یادی شەهیدان و باس لە میراتی شەهیدان کرا.
هەروەها لە شەوە هونەرییەکەدا سەرەخۆشی لە سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان کرا و بەڵێن دوپات کرایەوە پەرە بە بەرخۆدان بدەن.