لە هۆڵەندا ژنێک بەتاوانی بە کۆیلەکردنی ژنێکی ئێزدی سزادرا

لە هۆڵەندا سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ژنێک بڕێندراویەوە بە تاوانی ئەوەی کاتێک لە ناو داعشدا بووە، ژنێکی ئێزدی وەک کۆیلە بەکارهێناوە.

ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنی بڕیاردانی دادگایکردنی حەسنا ئا. کە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بووە، بەڕێوەچوو.

حەسنا ئا. بەوە دادگایی کرا کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە ناو داعشدا بووە، لەو کاتەدا ژنێکی ئێزدی وەک کۆیلە بەکارهێناوە. لە ئەنجامدا دادگا ماوەی ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ژنە تاوانبار حەسنا ئا. بڕییەوە.

بەم شێوەیە بۆ یەکەمجارە لە دادگاکانی هۆڵەندا ژنێکی بەشداربووی نێو داعش بە هۆکاری کۆیلەکردنی ژنێکی ئێزدی سزا دەدرێت.