وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رۆژی هەینی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رۆژی هەینی سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بلینکن رۆژی هەینی سەردانی تورکیا دەکات.
بلینکن لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورک هاکان فیدان چەند پرسێکی ناوجەکە تاوتوێ دەکات.
دەوترێت ئەو سەردانە پەیوەندی بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و دانوستانە دیپلۆماتیکەکانەوە هەیە کە لە ماوەکانی رابردوودا چڕبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هاوکاری ئابوری نێوان ئەمریکا و تورکیا، بابەتە ئەمنییەکان و بەتایبەتی دۆخی سوریا ئەجیندای سەرەکی ئەو سەردانە پێکدەهێنن.