لە نیکاراگوا ٢٢٩ بەرهەڵستکاری حکومەت بە توندی ئەشکەنجە دراون

لە نیکاراگوا بە هۆکاری سیاسیەوە ٢٢٩ هاوڵاتی دەستبەسەر و ئەشکەنجەی قورس دراون.

ئاشکرابووە کە بە هۆکاری سیاسیەوە ٢٢٩ هاووڵاتی لە نیکاراگوا دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، لە نیکاراگوا، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا، ٢٢٩ کەس کە بە هۆکاری سیاسیەوە دەستبەسەر و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و تاوانی دژە مرۆیی بوونەتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە کۆی نزیکەی ٢هەزار کەس کە بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتیەکانەوە بەرامبەر بە حکومەت دەستبەسەر کراون، ١٨٣ پیاو و ٤٦ ژن بە شێواز و ڕێبازی جیاواز ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قورس لە جۆری سووتاندن و دەرکێشانی نینۆک و ددان بوونەتەوە.