حەوتەمین کۆڕبەندی ئەوروپا لە ١٠، ١١ و ١٢ی تیشرینی دووەم لە شاری مەدرید بەڕێوەچوو. ئەنجامی حەوتەمین کۆڕبەندی ئەوروپا ئاشکرا کرا. لە ئەنجامنامەکەدا هەڵوێست لەسەر دۆخی ئێرلەندا، قوبرس، تورکیا ئاشکرا کرا و دەستنیشان کرا کە دەبێت کۆتایی بە هەموو جۆرە جیاکاری، نایەکسانی، پیاوسالاری و بازرگانی ڕەگەزی و ئیستغلالکردن بهێنرێت.
لە ئەنجامدا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزار کرا و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دەبێت داگیرکاریی دەوڵەتی تورک کە ٤٩ ساڵە لە قوبرس بەردەوامە، کۆتایی پێبێت. ئیمە زەخت و زۆلمی تورکیا لە دژی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بە توندی شەرمەزار دەکەین، داواکارین تورکیا سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکات.
هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کران
لە ئەنجامنامەکەدا سەرنج خرایە سەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر ڕۆژئاوا و وتیان: "ئێمە هێرشە چەکدارەکانی سەر ناوچە کوردییەکان و ژێرخانی مەدەنی، کە بە ملیۆنان کەس بێ ئاو و کارەبا دەهێڵێتەوە شەرمەزار دەکەین".
بانگەوازی بۆ چارەسەری دیموکراتیک
لە ئەنجامنامەکەدا هاوبەشی بەم شتانە کرا: "ئێمە پشتیوانی لە بانگەوازەکانی چارەسەری دیموکراتیک بۆ کێشەی کورد دەکەین. بەناوی ژینا ئەمینی، بە هاواری "ژن، ژیان، ئازادی" بەشداری هەموو ژنە ئازادیخوازەکان و بەتایبەت ژنانی ئێزدی لە شەنگال دەبین."