لە کۆبوونەوەکانی گەلدا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی گردبوونەوەی ستراسبۆڕگ کرا

نوێنەری کەنەکە نیلوفەر کۆچا کە بەشداربووی کۆبوونەوەی فرایبۆرگ بوو وتی: "بە شکاندنی گۆشەگیری ٢٦ ساڵە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، پرۆسەی ئازادی دەست پێدەکات."

کۆبونەوەی گەل

بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنی نودا و ئەنجومەنی گەلی فرایبۆرگ بە بەشداری چەندان کەس لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) نیلوفەر کۆچا، سیاسەتمەدار موسا فارسۆگولاری و چەندین کوردستانی و دۆستانی کورد بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد. دواتر نیلوفەر کۆچا بە سەرنج خستنەسەر ئەو فشارانەی لە مێژوودا خراوەتەسەر گەلی کورد باسی لە چاوپێکەوتنەکانی ئیمراڵی کرد و گوتی: "دەوڵەتی تورک بە هۆی لاوازبوونیەوە ناچار بە ئەو پرۆسە چارەسەرییە بوو کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە."

لە قسەکانییدا کۆچا جەختیکردەوە لە گرنگی بەشداربوون لە گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ کە بۆ ئازادی ڕێبە ئاپۆ بەڕێوەدەچێت و وتی: " بە شکاندنی گۆشەگیری ٢٦ ساڵە کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، پرۆسەی ئازادی دەست پێدەکات."

دواتر سیاسەتمەدا فارسئۆغولار ئاماژەی بەو پرۆسەیە کرد کە لە ئێستادا لە ئارادایە و گوتی: "دەبێت تێکۆشان بەرفراوانتر بکرێت و گەل بە هێزێکی مەزنەوە بەشدار پرۆسەکە ببێت."

دواتر لە نێوان بەشداربووندا ئاڵوگۆڕی بیرورا کرا. کۆبوونەوەکە بە پەیامی بەهێزکردنی یەکڕیزی و تێکۆشان و وتنەوەی درووشم کۆتایی هات.

دارمشتاد

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا  کۆبوونەوەی گەل ڕێکخرا. کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕزگاری دەستی پێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) زوبەیدە زومروت، پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ عومەر گونەش و چەندین کەس لە کورستانی و دۆستانیان بەشداربوون.

لە کۆبوونەوەکەدا زوبەیدە زومروت قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گرنگی بەرفراوانکردنی تێکۆشان بۆ شکاندنی گۆشەگیری.

دواتر عومەر گونەش قسەیکرد و لە قسەکانیدا باسی لە دۆخی سووریا کرد و گوتی: "پێشهاتەکانی سووریا تەنها پەیوەست نییە بە ڕۆژئاوای کورستانەوە، هاوکات بەربنەمای داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە."

گونەش پەیوەست بە دۆخی کوردانەوە جەخی لەوەکردەوە دەبێت دان بە ناسنامە و ستاتۆی کورداندا بنرێت و هێڵی سێهەمی دیموکراتیک بونیاد بنرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بانگوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز کرا بۆ گردبوونەوەی ١٥ی شوباتی ستراسبۆرگ. کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "ژن ژیان ئازادی" کۆتای هات.