لە کێل یادی سەید ڕەزا و قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم کرایەوە

لە شاری کیلێی ئەڵمانیا لە چالاکییەکدا کە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو، یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم و سەید ڕەزا کرایەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژی دەرسیم لە نێوان ساڵانی ١٩٣٧-٣٨دا کوژراون و لە پێناو تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید بوون دەستی پێکرد و کۆرتە فیلمێک کە لەسەر بابەتەکە ئامادە کرابوو، نیمایشکرا. لە سەرەتای چالاکییەکەدا بە بیرۆرای عەلەوییەت بۆ یادی شەهیدان مۆمێک داگیرسێنرا.

هاوسەرۆکی فەئەدەئا، دەمیر چەلیک، دەستنیشانی کرد کە کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە و ئەو کۆمەڵکوژییانە بە درێژایی سەردەمی سەلجوقی، عوسمانی و کۆماری بڵاوبوونەتەوە. چەلیک دەستنیشانی کرد، کە لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم تورکیا پلانی زۆر فێلبازانەی دەرکردووە و تەنانەت لە لۆزانیش کورد و عەلەوی وەک کەمینەش قبوڵ نەکران، و وتی: تا ئەو کاتەی ئەو کۆمەلکۆژییانەی کە لەلایەن دەولەتەوە ئەنجامدراوە قبوڵ نەکرێت بەردەوام دەبن لەتێکۆشانیان.

پاشان چەلیک وەڵامی پرسیاری ئەو کەسانەی دایەوە کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردبوو.

دوای پرسیار و وەڵامەکان، پاقلاوە دابەشکرا و دەستیان کرد بە گۆرانی وتن.