لە کۆلۆمبیا هێرشی بۆمبەیی: ٤٣ کەس برینداربوون

لە ویلایەتی کۆکای کۆلۆمبیا ئۆتۆمبێڵێک لەبەردەم شارەوانی تەقیەوە. لە ئەنجامدا ٤٣ کەس بریندار بوون.

وەزارەتی بەرگری کۆلۆمبیا رایگەیاند، هێرشەکە لەدژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە، شارەوانی دەزگایەکی جەماوەریە و (چالاکیەکی تیرۆریستی بێواتایە).

بەپێی بەرپرسانی شارەوانی، لە تەقینەوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی روویدا، ٤٣ کەس بریندار بوون، ٢ کەسیان ژنی دووگیانن و ١٣ کەسیش کارمەندن.

وەزارەتی بەرگری باسی ئەوەی کرد، گروپێک بکە لە هێزەکانی شۆرشگێری کۆلۆمبیا (فارک) جیابووەتەوە، هێرشەکەیان ئەنجامداوە.

ف.ق