لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کۆمەڵکوژیەک ئەنجامدرا

چەتەکانی داعش لە هەرێمی ئیتوری باکوری رۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لانیکەم ٢٠ کەسی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد.

ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی رایگەیاند، هێزەکانی یەکگرتووی سەر بە داعش لە هەرێمی ئیتوری لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کردووە.

راگەیەنرا کە هێرشەکە رۆژی یەکشەمە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە پێی هەرێمەکە ئەنجامدرا.

وەک پێشووتر سوپا درەنگ دەستوەردانی کردووە. لە هێرشەکەدا گوندی بواناسورا کراوەتە ئامانج.

لە ٣٠ی ئایاردا لە بۆلۆنگۆی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەش ١٦ کەس لەلایەن چەتەکانەوە کوژران.

٢٧ی ئایاریش لە گوندی بەئۆ – مانیامای هەرێمی بینی ٢٧ کەس کۆمەڵکوژ کران.

لە پارێزگای باکوری – کیڤو و ئیتوری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ لە ئایاری ٢٠٢١ەوە دۆخی نائاسایی راگەیەنراوە و لەو هەرێمە ٢٥ ساڵە شەڕ بەردەوامە.

ف.ق