لە کەناراوەکانی تونس ١٤ پەنابەر خنکان
پاسەوانەکانی نەتەوەیی دەریایی تونس، ١٤ پەنابەریان لەناو ئاودا دۆزیەوە کە خنکاون و ٤ کەسیان منداڵن.
پاسەوانەکانی نەتەوەیی دەریایی تونس، ١٤ پەنابەریان لەناو ئاودا دۆزیەوە کە خنکاون و ٤ کەسیان منداڵن.
بەپێی راگەیەنراوێکی پاسەوانەکانی نەتەوەی تونس، دوو کەشتی کە لە کاتژمێرەکانی شەودا، بەڕێکەوتوون، ژێرئاوکەوتوون. زۆربەی سەرنشینەکان هاوڵاتیانی ئەفریقای باشور بوون کە دەیانویست لە رێگەی دەریایەوە خۆیان بەگەیەننە ئەوروپا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکاندا ١٤ پەنابەر خنکاون کە ٤ کەسیان منداڵن و ١٣٩ پەنابەر رزگارکراون.
ف.ق