لە کەناراوەکانی تونس تەرمی ١٤ پەنابەر دۆزرانەوە

لە تونس کەشتیەک ژێرئاوکەوتبوو و تەرمی ١٤ ئاوارەی ئەفریقی دۆزرانەوە و ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە کەشتیەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤ کەس.

یەکینەکانی دەریایی تونس رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە تەرمی ١٠ هاوڵاتی  ئەفریقایان دۆزیوەتەوە.

کەشتیەکە رۆژی سێشەممە لە کەناراوەکانی سافاکەس ژێرئاوکەوتبوو.

بەگوێری راگەیەندراوێکی نوێ، تەرمی ١٤ پەنابەر و کاپتنی کەشتیەکە دۆزراونەتەوە کە شەش کەسیان ژنن.

لە تونس کە ژمارەی دانیشتووانەکەی ١٢ ملیۆن کەسە، پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٢١ هەزار پەنابەری ئەفریقای باشوری لەوێ بژین.

ف.ق