لە کەناراوەکانی ئیسپانیا تراژیدی کۆچبەران: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەس بێسەروشوێنن

لە کەناراوەکانی ئیسپانیا لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی کۆچبەراندا، لانیکەم ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوێک کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی خۆسەری مارسیاوە بڵاوکراوەتەوە، دوای ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکە ٢ تەرم دۆزراونەتەوە و ٣ کەس رزگارکراون و ٩ کەسیش بێوسەروشوێنن.

کۆچبەران کە هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا، شەوی شەمە لەسەر یەکشەمە لە کەناراوەکانی مازارۆن، کەشتیەکان ژێرئاوکەوتووە. گەران بەدوای پەنابەران بەردەوامە.

لە مانگی تشرینی دووەمەوە و تا ئێستا لە رێگەی دەریاوە نزیکەی ٤ هەزار و ٣٧٧ کەس خۆیان گەیاندووەتە ئسپانیا. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا و تا ئێستا شەپولی پەنابەری زیادی کردووە.

ف.ق