لە کەرتی غەززە ڕۆژانە ئامارەکان دژوارتر دەبێت
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون، ٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی کردووە لە ٧ تشرینی یەکەمەوە لەگەڵ دەسپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٤٠ هەزار و ٩٩ کەس کوژراون.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، لانی کەم ٢٥ کەس کوژراون، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە لە کەرتی غەززە ٩٢ هەزار و ٦٠٩ کەس بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوی حەماسدا، جیاوازی لەنێوان کوژراو و برینداری چەکدارەکانیان و خەڵکی سڤیل ناکات.
حەماس تا ئێستا هیچ ئامارێکی بڵاونەکردووەتەوە دەربارەی ژمارەی چەکدارە کوژراوەکانی.