لە لایپزگ ١٠ هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ پیرۆز کرا
کوردان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری لایپزگی ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێوە ڕێپێوانێکییان ئەنجامدا.
کوردان و ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری لایپزگی ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێوە ڕێپێوانێکییان ئەنجامدا.
چالاکوانان لە دوای ئەوەی لە ویل براندت پلاتز گردبوونەوە، ڕێپێوانەکە دەستیپێکرد. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" دەگوترایەوە.
لە چالاکییەکەدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کراو، ئاماژە درا بەو تاوانانەی لە دژی گەل ئەنجام دەدرێت و جەختکرایەوە لەوەی ئەم هێرشانە دەبنە هۆکاری ئەوەی گەل بێ کارەبا و ئاو ببێت.
لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و بانگەوازی لە ڕای گشتی کرا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت.
لە ڕاگەیانداوەکەدا سەرنج خرایە سەر مۆدێلی ڕۆژئاوای کوردستان و بە مۆدێلی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی باسکرا و جەختکرایەوە لەوەی بەرخۆدانی کۆبانێ بۆ بونیادنانی ئەو مۆدێلە بوو. وە بە درووشمی 'بژی بەرخۆدانی کۆبانێ' ١٠هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش پیرۆز کرا.
لە کۆتاییدا خولەکێک بێدەنگی بۆ شەهیدانی بەرخۆدانەکانی تشرین تەرخان کرا.
چالاکییەکە بە درووشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بە گەیشتی بە پارکی ڕابیت کۆتایی هات.