لە مارسیلای یادی بەرخودانی ١٤ تەمووز کرایەوە

لە شاری مارسیلای فەڕنسا یادی بە شکۆی ١٤ تەمووزی مانگرتنی تا مردن کرایەوە.

یادەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردان(نەجەکەدە) شاری مارسیلای فەرنسا کرایەوە.

سەرەتای یادەکە بە خولەکێک ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر  ئەرهان  تاراهان هاوسەرۆکی نەجەکەدە قسەی کرد، هاوکات سینەفزێۆنێک کە بۆیادەکە ئامادەکرابوو  باسی لە بەرخودانی پێشنەگانی پەکەکە دەکات لە ١٤ تەمووزدا لە ناو زیندانەکانی تورکیا پێشکەش کرا.

لە ناو ئەوە ئەو هۆڵەی کە یادەکەی لێ کرایەوە لەگەڵ وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجەلان وێنەی پێشنگانی بەرخودانی زیندان ، مەحەمەد خەیری دورومش، کەماڵ پیر، عەکیف، یەڵماز عەلی چیچەک و مەزوڵوم دۆغان و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، تەژەکە-ئە، یەپەگە و یەپەژە هەڵدرابوون.

لەو وتارانەی کە لە یادەکە پێشکەش کران ئاماژە بەوەکرا کە پەکەکە لەو ڕۆژەی دروست بوە هەتا ئیستا  بزافی بەرخودانە هێچ کاتێک خیانەت قەبووڵ ناکات.

هاوکات لە یادەکە سڵاو بۆ بەرخودانی گەریلا نێردرا لە زاپ، مەتنیا و ئاڤاشین و ئاماژە بەوەش کرا ئەو تێکۆشانە پیرۆزە دەبێت ئەو تێکۆشانە گەورتر بکرێت.

ڕ.ح