بە دیمەن

لە مارسیلیا لە دژی پیلانگێڕی رێپێوان بەڕێوەچوو

گەنجانی کوردی مارسیلیا دژی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ(تەجەشە) لە ماریگنانی مارسیلیا، بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمیان شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم شارەوانی ماریگنان دەستیپێکرد و گەنجان بە دروشمی"،" بێ سەرۆک ژیان نابێ"،" بژی سەرۆک ئاپۆ"و" گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" هەتا مەیدانی ماریگنان رێپێوانیان ئەنجامدا."

پێش لە ڕێپێوانەکە بە خولەکێک ڕێز بۆ یادی شەهیدانی ڕێگای ئازادی، چالاکییەکە دەستی پێکرد.

لەسەر ناوی تەجەشەی ماریگنان ڕوستەم سەرحەد قسەی کرد و ڕایگەیاند کە تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا دەبن.

لە چالاکییەکەدا دروشمی، "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و" گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن"وترانەوە.