لە مارسیلیا لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان لەناو کەشتییەکدا چالاکی ئەنجامدرا

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا گەنجانی کورد بۆ ئەوەی سەرنجەکان بۆ سەر گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رابکێشن، لە کەشتییەکدا چالاکییان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (تێکۆژن) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە کەشتییەکدا چالاکییان ئەنجامدا.

گەنجان لە بەشی سەرەوەی کەشتیەکە وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە و گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد.

لە راگەیەندراوی گەنجاندا، بانگ لە هەموو گەنجان کرا کە بەشداری لەو هەڵمەتەدا بکەن کە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە.