لە مارسیلیا ستاندی 'ئازادی بۆ ڕیبەر ئاپۆ' دانرا
گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرتی ناوەندی شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەبەستی سەرنجخستنەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی ستاندیان دانا.
گەنجانی کورد لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرتی ناوەندی شاری مارسیلیای فەرەنسا بە مەبەستی سەرنجخستنەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی ستاندیان دانا.
گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا (جەکە-فەرەنسا) لە لە گۆڕەپانی ڤیوکس پۆرتی ناوەندی شاری مارسیلیا بۆ سەرنجخستنەسەر سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە و قڕکردن لە ئیمراڵی، وە گرنگی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاندیان دانا.
لە چالاکیەکەدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەشێک لە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە وەڕگێرانە فەرەنسیەکەی دەدرا بە ڕێبوارانی گۆڕەپانەکە.