لە مەکسیک چاڵێک کە ٢٩ی ئایار دروست ببوو، رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت

لە شاری سانتا ماریا زاجاتیپتجی ویلایەتی پوبلای مەکسیک چالێکی گەورە لەسەر زەویەکی کشتوکاڵی دروست ببوو و رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت.

چالەکە ٨٠ مەترس فراوانە و ١٨ مەتریش قۆڵە .

چالەکە کە پڕبووە لە ئاوی ژێرزەوی تاوەکو ئێستا نەبووەتە هیچ زیانێک، بەڵام ئەگەر زیاتر گەورەتر ببێت، ئەو کاتە مەترسیەکی گەورە لەسەر هەندێك ماڵی دەورەبەری چاڵەکە دروست دەبێت.

بەرپرسان باسی ئەوەیان کرد کە بەهۆی ئەوەی ئاوی ژێر زەوی لەو ناوچەیە زۆرە و خاکەکەشی فشەڵە و خاکێکی کشتوکاڵیە، ئەو چاڵە مەترسیدارە دروست بووە.

ف.ق