لە مۆسکۆ یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی کەنەکە پیرۆزکرا

٢٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە بینای ماڵی کوردان لە مۆسکۆ پیرۆزکرا.

بە بەشداربوونی ئەندامان و بەرپرسانی رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان وەک نوێنەرانی گەلانی رووس، گورجی، یونانی، لەزگین، گەلانی سیبریا و رۆژهەڵاتی رووسیا، هەروەها خوێندکاران، مێژوناسان، لێکۆڵەران، هونەرمەندا، رێکخراوەکانی ژنان و ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا مەراسیمێکی پیرۆزبایی سازکرا.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر مێژووی دامەزراندنی کەنەکە نمایش کرا. هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کولتوری-نەتەوەیی فیدراڵی کوردان لە روسیا فەرهاد پاتیەڤ وتاری سەرەتایی پێشکەش کرد و بەخێرهاتنی میوانانی کرد. پاتیەڤ هەروەها باسی لە ئامانجەکانی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد.

دوات وتاری بەخێرهاتن، میوانان وتەیان پێشکەش کرد و لە قسەکانیاندا ئاماژەیان بە نادادپەروەری بەرامبەر بە گەلی کورد و رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان کرد و وتیان بۆ هەموو جۆرە پشتیوانییەک ئامدەن.

هـ. ب