لە موسکۆ پێشانگایەکی کەلتووری کورد کرایەوە

بۆ ئەوەی کەلتووری کورد بە گەلی ڕوسیا بناسێندرێت، لە موسکۆی پایتەختی ڕوسیا پێشانگایەک کرایەوە، ئەو پێشانگایە ١٤ ڕۆژ دەخایەنێت.

کوردانی دانیشتووی ڕووسیا، بە چالاکییەکانیان کەلتووری کورد و کوردستان بە خەڵکی ڕووسیا دەناسێنن. یەکێک لەو چالاکییانە: کردنەوەی پێشانگایەکە لە لایەن شاندی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تەڤگەری ژنانی کوردی ڕووسیا لە دامەزراوەی کۆمەلایەتی مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

پێشانگاکە کە بەرهەمی فۆتۆگرافەر و نیگارکێشانی کوردستانی لەخۆگرتبوو، لە ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی  ڕوسیا دەکات، کرایەوە.

لەو پێشانگایەدا کە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، جگە لە وێنە و تابلۆ، جلوبەرگ و کەرەستەی کولتوری کوردیش نمایشکرا.

لە کردنەوەی پێشانگاکەدا بەشێکی زۆر لە ڕۆشنبیر، هونەرمەند و دۆستانی کورد ئامادە بوون.