لە میانمار لەدژی کودەتاچیەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا: ٦ کەس کوژران

لە میانمار لەدژی کودەتاچیەکان خۆپیشاندان ئەنجامدرا. بە پێی زانیاریەکان ٦ کەس کوژراون.

سەرەتای مانگی شوبات، کۆدەتا لەبەرانبەر ئایونگ سان کو کی سەرۆکی میانمار ئەنجامدرا. خۆپیشاندانەکان لەدوای کودەتاکە دەستیان پێکرد.

سەرانی کودەتا توندوتیژیان بەکارهێنا، بە بۆمبی فرمێسکڕێژ، زرێپۆش و گولەی راستی و پلاستیکی لەدژی چالاکوانان وەستانەوە.

لە شاری داوەیی ٣ کەس و بە گشتی ٦ کەس لەلایەن پۆلیسەوە کوژران. لە باگۆ گەنجێکی ١٨ ساڵ و لە تانگونی پایتەختیش کەسێک کوژرا. لە شارەکانی دیکەش کوژراو هەیە، بەڵام ژمارەیان ئاشکرا نەکراوە.

رۆژانی رابردوو، ٥ کەس کوژرابوون.

رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ هاوکاری زیندانیانی سیاسی رایگەیاندبوو، لە سەرەتای مانگی شوباتەوە ٨٥٠ کەس دەستگیرکرابوون.

ف.ق