لە میانەی یارییەکەی چامپیۆنزلیگدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرا
لە میانەی یارییەکەی مانچستەر یونایتد و گەلاتەسارای کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەرزکرانەوە.
لە میانەی یارییەکەی مانچستەر یونایتد و گەلاتەسارای کە لە ئینگلتەرا ئەنجامدرا، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بەرزکرانەوە.
گەنجانی کورد بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵک بخەنە سەر ئەو گۆشەگیرییەی کە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دا سەپێنراوە و داوای ئازادی بکەن، لە میانی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان مانچستەر یونایتد و گەلاتەسەرای وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵکرد و دروشمیان وتەوە.
گەنجان ڕایانگەیاند کە سەرەڕای هەموو بەربەست و هێرشەکانی هاندەرانی ڕەگەزپەرست لە یاریگاکەدا کە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس ئامادەبوون، بە ئیرادە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە.
هێرشەکانی پۆلیس بۆ سەر گەنجان لە دەرەوەی یاریگا بەردەوام بوو. لە میانەی چالاکییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە بەرخۆدان تا گەیشتن بە ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.
گەنجان دوای چالاکیەکە لیدوانێکیان دا و ڕایانگەیاند، " شکاندنی سیستەمی ئەشکەنجەدانی ئیمرالی، تێکۆشان بۆ تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر ئاپۆ کاری سەرەکیمانە."
گەنجان ئیدانەی بێدەنگیی ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەدان (سی پی تی) یان کرد و وتیان، "داوا لە هەموو گەنجە شۆڕشگێڕەکانی دانیشتووی ئەوروپا دەکەین کە لە هەموو بوارەکاندا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدان بکەن".