لە نیجێریا زیاتر لە ١٠ سەرباز و میلیشیا کوژران

لە نیجێریا لە هێرشی چەتەکانی بۆکۆحەرامدا، زیاتر لە ١٠ سەرباز و میلیشێا کوژران کە زۆربەیان ئەفسەرن.

بەپێ لێدوانی بەرپرسانی نیجێریا، لە ویلایەتی بۆرنۆی باکور و رۆژهەڵاتی نیجێریا کە دەکەوێتە سەر سنوری کامیرۆن، چەتەکانی بۆکۆحەرام دوو هێرشیان ئەنجامداوە.

باباکۆرا کۆلۆ وتەبێژی هێزە میلیشیاکانی سەر بە حکومەت رایگەیاند، لە هێرش و تەقینەوەیەکدا زیاتر لە ٧ ئەندامیان کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

 ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لەسەر سنوری کامیرۆن زیاتر لە ٤ سەرباز کوژراون.

لەو هەرێمە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە و تا ئێستا بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە زیاتر لە ٣٦ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق