لە نەیجیریا، بەهۆی هێرشێکەوە زیاتر لە ٥٠ کەس کوژران

بەگوێرەی هەواڵەکان، لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر گوندێکی نەیجیریا، زیاتر لە پەنجا کەس کوژراون.

لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر گوندێکی نەیجیریا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.

زۆرجار لەنێوان شوانە کۆچەرەکان و جووتیارە خۆجێیەکانی ئەم ناوچەیە ململانێی سەخت ڕوودەدات.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پارێزگاکە، تەرمی زیاتر لە ٤٦ قوربانی هێرشەکە دۆزراونەتەوە. ڕاوێژکاری ئاسایشی پارێزگاکە، ئۆیول هەمبا، لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند: «دەیان کەس هێشتا بێسەروشوێنن و ڕەنگە ژمارەی قوربانیان بەرزتر بێتەوە».