لە پایتەختی سیرالیۆن تەنکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە: نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە فریتاونی پایتەختی سیرالیۆن تەنکەرێکی سووتەمەنی تەقیەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە تاوەکو ئێستا ٩٠ تەرم بۆ پزیشکی داد گواستراونەتەوە. لە نەخۆشخانەی فریتاونیش نزیکەی ١٠٠ کەس لەژێر چاودێری پزیشکەکاندان.

لە پارێزگای فریتاون نزیکەی ملیۆنێک کەس دەژی کە پارێزگارێکی کەنار دەریایە. لە مانگی ئازاریشدا لە گەڕەکێک ئاگر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ٨٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو و نزیکەی ٥ هەزار کەسیش بێ ماڵ و حاڵ بوون.

ف.ق