لە پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە میسر ٣٢ کەس کوژران
لە ئەنجامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی میسر ٣٢ کەس کوژران و ٦٦ کەسی تر بریندار بوون.
لە ئەنجامی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاجی میسر ٣٢ کەس کوژران و ٦٦ کەسی تر بریندار بوون.
میدیا عەرەبی و جیهانییەكان بڵاویان كردەوە: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی پێكدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە پارێزگای سوهاجی سەر بە ناوچەی سەعید، ٣٢ كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ٦٦ یش بریندار بوون.
ئاماژەیان بەوەیش كردوە كە حكومەتی قاهیرە بەخێرایی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێناوە بۆ زانینی هۆكارەكانی ڕووداوەكە.
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسریش لە تویتێكدا لەبارەی ڕووداوەكەوە، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی، ڕایگەیاندوە كە هەموو لایەنە پەیوندیدارەكانی ڕاسپاردوە بۆ بەدەمەوەچوونی قوربانییان و پێشكەشكردنی خزمەت پێیان.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕووداوی هاتووچۆی لە جۆری وەرگەڕان و پێكدادانی شەمەندەفەر لە میسر، دووبارە دەبنەوە، لە كارەساتبارترینی ڕووداوەكانیش، ئەوەی ساڵی ٢٠٠٢ بوو كە بەهۆیەوە ٣٧٣ كەس مردن.
ک-ش