لە پەڕلەمانی ئینگلتەرا گروپی دۆستایەتی کوردان دامەزرێنرا

لە پەڕلەمانی ئینگلتەرا گروپی دۆستایەتی کوردان (APPG on Kurds) دامەزرێنرا. پەڕلەمانتارانی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار، پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆن و چەندین لۆردیش لە نێو گروپەکەدان.

لەدوای سەرکەوتنی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنی بەریتانیا و گرتنەدەستی دەسەڵات گۆڕانکاری نوێ لە کابینەی وەزارەتدا دروستکرا. پارتی کرێکاران پەڕلەمانتاری کوردی-عەلەوی فەریال کلارک دەمیرجی کردە وەزیری زانست و تەکنەلۆژیا.

لە دوای ئەم گۆڕانکارییانەوە لە پەڕلەمانی ئینگلتەرا لەگەڵ کورداندا 'گروپی دۆستان'ی نوێ دامەزێنرا. پێشتر لە پەڕلەمانی ئینگلتەرا بە وتەبێژی یەكێک لە دۆستە گرنگەکانی گەلی کورد پەڕلەمانتاری پێشوی برایتۆن، لۆید ڕۆسیل-مۆیلی گروپی پشتیوانی لە کوردستانیانی تورکیا و سوریا دامەزرا.

لە دوای گۆڕینی دەسەڵاتداری لەو وڵاتە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی کوردی بەریتانیا و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لە ناو پەڕلەمانی ئینگلتەرادا کەوتنە هەوڵدانی کاری بەرفراوانی دیبلۆماسی و بۆ ئەوەی بتوانن کامپینی پەیوەست بە پرسی کوردەوە لە نێو سیاسەتی ئینگلتەرادا نیشان بدەن کارێکی زۆریان کرد.

گروپی دۆستایەتی کوردان وەزیری زانست و تەکنەلۆژیا فەریال دمیرجی کۆبونەوەی دەستپێکی خۆی لە بینای پەڕلەماندا ئەنجامدا. لەگەڵ ئامادەبوونی چەندین پەڕلەمانتاردا هەروەها سەرۆکی کۆلێژی سۆمەرڤیل، بارۆنیس جانێت ڕۆیڵ لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا فەریال کلارک دمیرجی و نوێنەرانی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی کورد و ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بەشداری یەکەم کۆبوونەوەی گروپەکە بوون.

وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا فەریال کلارک دمیرجی ڕایگەیاند دەبێت گروپی پەڕلەمانتاران لە سەردەمی نوێدا بتوانن خۆیان بگەیەنن بە هەموو کۆمەڵگەی کوردی لە هەمووجێگەیەکی بەریتانیادا.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئیدارەی فەرمی گروپی پەڕلەمانتاران دیاریکرا و دۆستی گەلی کورد و پەڕلەمانتار ستیڤ راسی وەک وتەبێژی گروپەکە دیاریکرا.

ئەندامانی گروپەکە پێکهاتوون لە ژمارەیەکی زۆری پەڕلەمانتار و لۆردەکانی پەڕلەمانی ئینگلتەرا.