لە پێنج کەس کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت

بەپێی ئاماری ناوەندی لێکۆلینەوەی شێرپەنجە نێودەوڵەتی، ئەمساڵ زیاتر لە ١٩،٣ ملیۆن حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراون و لە ١٠ کەس کەسێک گیانی لە دەست دەدات.

بەپێی ئامارەکە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ١٩،٣ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە بوون. ١٠ ملیۆن کەسیش بەهۆی جورەکانی تری شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە هەر ٥ کەس کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت و تا ساڵی ٢٠٤٠ لە ساڵێکدا نزیکەی ٢٥ ملیۆن کەس تووشی شێرپەنجە دەبن.

ناوەندەکە دەڵێت، هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە بۆ نەجووڵان، قەلەوی و خواردنی خراپ دەگەڕێتەوە و دەبێتە هۆکاری مردن.

بەپێی لێکۆلینەوەکە، لە هەر ٨ پیاو لە جیهاندا پیاوێک بە شێرپەنجە گیان لە دەست دەدات و لە هەر ١١ ژنیش ژنێک بەو هۆکارەوە گیان لە دەست دەدات.

ف.ق