لە قوبرس هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیان لە قوبرس بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ڕۆژئاوا لەلایەن گەلی کورد و دۆستەکانیان لە قوبرس بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرا.
چالاکوانان لە بەردەم ناوەندی کەڵتووری کورد لە تۆفیلۆسی شاری لیماسۆڵ کۆبوونەوە و لەوێشەوە بەرەو پارکی ڕوبڵ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای پەکەکە، هەپەگە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و چالاکوانان دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "کۆماری تورکی داگیرکەر برۆ دەرەوە لە کوردستان"، "کوردستان بۆ فاشیزم دەبێت بە گۆرستان" و "بمرێت خیانەت"یان وتەوە و بەو شیوەیە تورەی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا نیشاندا.
ڕێپێوانەکە لە بەردەم پارکی مۆلۆز گۆردرا بۆ گردبوونەوە، بۆ یادی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، خولەکێک بێدەنگی ڕاگیرا.