لە سێ شاری سویسرا مەراسیمی پیرۆزبایی ١٥ی ئاب بەڕێوەچوو
لە سویسرا لە سێ شار مەراسیمی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکاندا تیرۆرکردنی دوو ژنە رۆژنامەنووس بەدەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا.
لە سویسرا لە سێ شار مەراسیمی پیرۆزبایی ١٥ی تەباخ بەڕێوەچوو، لە مەراسیمەکاندا تیرۆرکردنی دوو ژنە رۆژنامەنووس بەدەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزارکرا.
لە شارەکانی جنێڤ، سانت گالێن و راپرێسویلی سویسرا بەبۆنەی ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب کە بە جەژنی ژیانەوە ناسراوە، مەراسیمی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.
جنێڤ
لە مەراسیمەکاندا بە یەک خولەک بێدەنگی رێز لە یادی رۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیرا کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نزیک سەیدسادق شەهیدبوون.
سانت گالێن
هاوکات لە وتارەکانیشدا ئەو تاوانەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان شەرمەزار کرا.
راپێرسویل
مەراسیمەکان لەو سێ شارە دوای پێشکەش کردنی وتارەکان بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتاییان هات.